ئاگادارییەک لە فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە بۆ گەشتیاران

(0) / / کردستان / زایەڵە فڕۆکەخانەی سلێمانی پرۆتۆكۆڵی تەندروستی کۆڕۆنا


May 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، پرۆتۆكۆڵی تەندروستی بە تایبەت مامەڵەكردن لەگەڵ گەشتیاران لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی دیكە جیاوازە و بـــۆیــە پێویستـە گەشتیاران بەر لە ئەنجامدانی گەشتەكەیان و لە كـاتـی كڕینی بلیت زانیاریی پێویست وەربگرن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی کە یەكشەممە بڵاویكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، پرۆتۆكۆڵی تەندروستی بە تایبەت لەكاتی مامەڵەكردن لەگەڵ گەشتیاران لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی دیكە جیاوازە و بـــۆیــە پێویستـە گەشتیاران بەر لە ئەنجامدانی گەشتەكەیان و لە كـاتـی كڕینی بلیت زانیاریی پێویست وەربگرن.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، هێڵە ئاسمانییەكان و كۆمپانیا و نووسینگەكانی فڕۆكەوانی بەرپرسیارن لە پێدانی زانیاری دروست و پێویستی پێشوەختە بە گەشتیاران و بە پێچەوانەوە فڕۆكەخانە بەرپرس نییە لە هەر گرفتێكی تایبەت بەو پرسە.