جه‌مال كۆچه‌ر بۆ زایەڵه : گرفتی نێوان هه‌رێم و به‌غداد، سیاسییه
(0) /
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق له لیژنه‌ی دارایی ئاشكرای ده‌كات، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند بوایه ئه‌ركی ئێه‌ی زۆر ئاسانتر ده‌كرد، نابێت حكومه‌تی عێراقی بابه‌تی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك وه‌ره‌قه‌ی فشار به‌كار بهێنێت .
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق له گه‌ڵ په‌یامنێری زایه‌ڵه، ڕایگه‌یاند: بابه‌تی نێوان هه‌رێم و عێراق چونكه سیاسییه چۆته چوارچێوه‌ی شه‌ڕی سیاسی له نێوان دوو حكومه‌ت .
دەقی چاوپێکەوتنەکە:
دوایین گۆڕانكاریه‌كان له بابه‌تی دانوستانه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد له پرسی بودجه و پشكی هه‌رێم چییه؟
جه‌مال كۆچه‌ر: جارێك هه‌روه‌ك خۆیه‌تی، ماوه‌ی 40 ڕۆژه چاوه‌ڕوانین لایه‌نی شیعه‌ین شتێك بێنن گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین تاوه‌كو ئێستا نه‌یانهێناوه، چاوه‌ڕوانین ڕۆژی دووشه‌ممه شتێك بێنن، تاوه‌كو ئێستا خۆیان یه‌كلای نه‌كردۆته‌وه .
كێشه‌ی سه‌ره‌كی له نه‌گه‌یشتنی ئه‌و دوو لایه‌نه به ڕێكه‌وتن چییه ؟
جه‌مال كۆچه‌ر: به بۆچوونی من دوو كێشه هه‌یه، كێشه‌یه‌كیان هه‌ندێك لایه‌ن له‌ناو شیعه هه‌ن حه‌ز ناكه‌ن هه‌رێم و به‌غداد ڕێك بكه‌ون، حه‌ز ده‌كه‌ن ئه‌م بودجه‌یه تێپه‌ڕێ تاوه‌كو حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی شكست بهێنێت، دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك لایه‌نی تر نیگه‌رانن به‌وه‌ى پاره بۆ هه‌رێم بنێردرێت تا ئێستا لای هه‌رێم هیچ پابه‌ند بونێك نه‌بووه.
تاچه‌ند پرسی سیاسی واتا ناكۆكی حیزبی و به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و تاكه‌كه‌سی له لایه‌ن هه‌ردوو لاوه كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر دانوستانه‌كان بووه؟
جه‌مال كوچه‌ر: بابه‌ته‌كه سیاسییه، ده‌چێته چوار چێوه‌ی شه‌ڕی سیاسی له‌نێوان دوو حكومه‌ت، لایه‌كی دیكه به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی تێدایه، باڵانسی گاز وه‌ك یه‌ك نیه له هه‌ردوو زۆنی سه‌وز و زه‌رد كاریگه‌ری هه‌یه.
هه‌رێم چی به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی هه‌یه كه‌به‌جێی نه‌گه‌یاندووه له ڕێكه‌وتنه‌كانی پێشوو له‌گه‌ڵ به‌غداد و هۆكاری پابه‌ند نه‌بونی چییه؟
جه‌مال كوچه‌ر: پێمان وایه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند بوایه ئه‌ركی ئێمه و ئه‌وانیش زۆر ئاسانتر ده‌بوو له ئێستادا.
تێبینی و به‌رپرسیاریه‌تیه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ند چیه؟
جه‌مال كوچه‌ر : نابێت حكومه‌تی ناوه‌ند بابه‌تی موچەخۆر و فه‌رمانبه‌ران بكاته كارتی فشار له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌م توێژنه خه‌ڵكێكی هه‌ژارن په‌یوه‌ندیان به‌م بابه‌ته‌وه نیه، چۆن پاره‌ی فه‌رمانبه‌رانی موسڵ له‌كاتی داعش موسڵی داگیر كردبوو حكومه‌تی عێراق ده‌ینار، ده‌بێت جیاوازی له نێوان موچه‌خۆر و ململانێی سیاسی بكرێت. ناكرێت موچه‌ی موچه‌خۆر ببێته كارتی فشار، هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه حكومه‌تی به‌غداد ده‌یكات، هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه ئه‌وه‌یه ئه‌م شه‌ڕه له‌سه‌ر نه‌وته له كاتێكدا یاسای نه‌وت و غاز نیه .
دیمانه – كامه‌ران كه‌ریم
تێبينيێك بنێرە: