مه‌سعود عه‌بدولخالق چاودێری سیاسی بۆ زایه‌ڵه: توكیا له مەو‌زوعی شه‌نگال حساب بۆ هه‌رێمی كوردستان ناكات
(0) /
چاودێرێكی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان پێی وایه، پارتی به هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی چووه پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی گۆڕیوه‌ته‌وه به پاڵپشتی توركیا .
مه‌سعود عه‌بدولخالق چاودێری سیاسی له هه‌رێمی كوردستان له دیمانه‌یه‌كی له گه‌ڵ په‌یامنێری زایه‌ڵه ئاشكرای ده‌كات، به هاتنی ئیداره‌ی بایدن ناكۆكی نێوان ئێران و ئه‌مریكا تاڕل ده‌یه‌ك هێواش ده‌بێته‌وه عێراق بڕێك پێگه‌ی به‌هێز ده‌بێت.
دەقی دیمانەکە؛
هۆكاری هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان توركیا و په‌كه‌كه له خاكی هه‌رێمی كوردستان له‌م قۆناغەدا چییه ؟
مه‌سعود عه‌بدولخالق: هۆكار زۆرن توركیا له پرۆژه گه‌وره‌كانی كه پێی ده‌گوترا چوار مه‌له‌ف "میساقی میلی- لۆزان - سیڤه‌ر - ولایه‌تی موسڵ" هه‌ر یه‌ك له‌وانه ناوچه‌یه‌كی ده‌گرته‌وه ناوچه‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و ناوه‌ڕاستی لیبیا و ئازه‌ربیجان و هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش لە‌وانه له زۆربه‌یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. له قه‌زیه‌ی ناگۆڕن و قه‌ره‌باغ تاڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو بوو له نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربیجان، باقی دیكه شكستی هێنا. تورکیا ده‌یه‌وێت هێزێك به‌خۆی بدات، دووه‌م ئیداره‌ی ئه‌مریكا هێشتا به ته‌واوه‌تی جێگیر نه‌بووه ڕه‌نگه تا جێگیر ببێت پاشه‌كشێیه‌كی زۆر به توركیا بكات، وه‌رچه‌رخانێك له په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و عێراق و هۆكاری كۆتایی له ئێستادا په‌كه‌كه و توركیا له‌ئێستادا له‌شه‌ڕدان.
حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان چ ئامانجێكی له گواستنه‌وه‌ی شه‌ڕ بۆ خاكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه؟
مه‌سعود عه‌بدلخالق: ته‌له‌فزیۆنی تی ئاڕ تی توركی به جوانی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد به نیازن له‌سه‌ده‌ی 21دا توركیا بگاته‌وه ئاستێك كه عوسمانی پێی گه‌یشتبوو له پێش هه‌موشیانه‌وه كوردستان. ئه‌و هێزی كه هێناویه‌تی بۆ كوردستان سه‌ره‌تا ده‌ڵێ به شێوه‌ی كاتیه بۆ كارێكی پێویسته و ده‌گه‌ڕێته‌وه، دواتر ناگه‌ڕێته‌وه. ئێستا هێز له باشیقه‌یه، باشیق چ عیلاقه‌یه‌كی به په‌كه‌كه‌وه هه‌یه. توركیا ده‌یگوت به‌شداری شه‌ڕی موسڵ ده‌كه‌ین عێراق ئه‌و بواره‌ی پێ نه‌دا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لاوازه هه‌ر بۆیه توركیا ئه‌وكارانه ده‌كات .
شه‌نگاڵ له كوێی ئەم كایه سیاسی و سه‌ربازیه‌یه؟ توركیا له پرسی شه‌نگال به‌دوای چییه‌وه‌یه ؟
مه‌سعود عه‌بدلخالق: هه‌موو ئه‌وانه له چوار چێوه‌ی مه‌له‌فی ولایه‌تی موسڵه، به‌ڵام شه‌نگال له ژێر سیاده‌ی عێراقه. توركیا ته‌نها له‌و بابه‌ته حساب بۆ هه‌رێمی كوردستان ناكات.
هاوكات په‌یوه‌ندی نێوان په‌كه‌كه و پارتی دیموكراتی كوردستان زیاتر تێكچووه، خوێندنه‌وه‌تان بۆئه‌مه چییه ؟
مه‌سعود عه‌بدلخالق: هه‌ر ڕوداێك كۆمه‌ڵێك عه‌وامیلی هه‌یه، ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی په‌كه‌كه ڕاسته ئێمه حكومه‌تێكی گه‌نده‌ڵ و لاوازمان هه‌یه، به‌ڵام له كۆتاییدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه. هه‌ق وایه په‌كه‌كه له قه‌ندیل ده‌یه‌وێت بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك بجوڵێت به بێ پرس و ڕای حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یكات. له زاخۆ و گارا و زینی وه‌رتێ پرس به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات. لایه‌نی پارتی‌یش زۆر خراپ به هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی چووه كه پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی گۆڕیوه‌ته‌وه به پاڵپشتی توركیا. ئێستا توركیا هێرش ده‌كاته سه‌ر په‌كه‌كه ئه‌و شه‌ڕه ته‌واو ببێت ده‌یه‌وێ هه‌رێمی كوردستان نه‌مێنێت. پارتی هه‌ڵه ده‌كات كه ڕێ به سوپای توركیا ده‌دات یان هه‌ر ئاسانكاریه‌كی بۆ ده‌كات .
پێتان وایه ئه‌م دۆخه به كوێ ده‌گات و هاوكێشه‌كان چ گۆڕانكاریه‌كیان به‌سەردا دێت؟
ده‌رفه‌تێكی زۆرباشه. وه‌زعی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر ده‌گۆڕدرێت به هاتنی ئیدارەی بایدن له جیاتی ترامپ ئه‌و ناكۆكیه‌ی نێوان ئه‌مریكا و ئێران تا ڕاده‌یه‌ك هێواش ده‌بێته‌وه . عێراق پێگه‌ی بڕێك به‌هێز ده‌بێت پاشه‌كشه به‌نفوزی توركیا ده‌كرێت. وه‌زعێكی زۆر باشه بۆ كورد هاتۆته پێشه‌وه ئه‌گه‌ر قه‌زییه‌ی كورد له‌ده‌ستێكی ئه‌مینی شاره‌زا بێت .
دیمانه : كامه‌ران كه‌ریم
تێبينيێك بنێرە: