شێخ مستەفا: سەرکۆنسولی ئێران لە سلێمانی دەورێکی کاریگەری لە پەرەپێدانی پێوەندییەکانی دوولایەن بینیوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان ئێران سلێمانی


Feb 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند سپاس و دەستخۆشی هەوڵەکانی سەرکۆنسولی ئێران لە سلێمانی دەکات بۆ پەرەپێدانی پێوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی کۆماری ئیسلامی و شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان بە گشتی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان لە دیمانەیەکدا وتی: ئێمە سپاس و دەسخۆشی بەڕێز مەهدی شووشتەری سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی دەکەین کە لە سەرەتای دەست بەکاربوونیەوە دەورێکی کاریگەری بووە بۆ پەرەپێدانی پێوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی کۆماری ئیسلامی و شاری سلێمانی، بە پێدانی ڤیزای بازرگانی راستەوخۆ و پێدانی ڤیزا بۆ هاوردەکاران و سپاسی دەکەین کە هیچ کاتێک ڤیزا نەوەستاوە و هەمیشە بەردەوام بووە و سپاسی دەکەین کە پێوەندییە بازرگانییەکانی بەهێز کردووە و بۆ خۆی شووشتەری کەسێکی بەڕێزە و توانیویەتی لە ڕێگای کۆنسولخانەوە ئەو پێوەندییە بازرگانییەکانی سلێمانی لەگەڵ شارەکانی ئێران بەهێزتری بکات و بەرەو پێشەوە بیبات.
وتیشی: هەروەها سپاس و دەسخۆشی هەموو ستاڤی کۆنسولخانەکە دەکەین و لەگەڵ ئەوەشدا ئێمەش وەکوو یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان هەموو کاتێک هاوکاری تەواوی کۆنسولخانە دەکەین بۆ ئەوەی بتواندرێ ڕاستەوخۆ کەسانی باش و بازرگانی باش و هاوردەکاری باشی پێ بناسێنین و بتوانین پێکەوە هاوئاهەنگ بکەین و کار بکەین تاکوو کۆمپانیاکانی وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێم بە یەک بگەینین و بتوانن پێکەوە کاری هاوبەشی بکەن.
جەختیشی کرد: بۆیە ئێمە هەر کەسێک لە کۆمپانیا و هاوردەکاران و سەرمایەداران و بازرگانەکانی ئێران کە بێنە لامان، پێیان دەڵێین لە سەرتاوە سەردانی کۆنسولخانەی ئێران بکەن و پشتگیری کۆنسولخانەکەمان بۆ بێنن، تا ئێمە هاوکاریان بین، چونکە ئێمە ناتوانین ئەگەر کەسێک نەناسین کارێکی وای بۆ پەیدا بکەین لەگەڵ کۆمپانیاکانی خۆمان و ئەم هەماهەنگییەمان هەیە و هەرکەسیش لە ڕێگەی کۆنسولخانەوە سەردانمان بکات ئێمە تەواوی هاوکاری بۆ دەکەین لە چەند ڕوویەکەوە، یەکەم لە ڕووی ئەوەی کە کەسی باشی بۆ بدۆزینەوە هاوشێوەی کارەکەی خۆی و لە بواری خۆیدا کاری لەگەڵ بکات و دووهەم لە ڕووی ئەوەی هەر جۆرە کێشەیەکی لێرە هەبێت لە گەڵ کۆمپانیا و حکوومەت هەوڵ ئەدەین ئاسانکاری بۆ بکەین و کێشەی بۆ نەهەڵین، سێهەم شوێنی بۆ دابین بکەین بۆ نووسینگە و بۆ ئەوەی بتوانێت لێرە کاری خۆی بکات، چوارەم لەبارەی وەرگرتنی ئیقامە و ئەو شێوە و جۆرەی دەیهەوێ ئیقامە وەربگیرێ و کار بکات ئێمە هاوئاهەنگی دەکەین لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئیقامە با ئاسانکاری بۆی بکڕیت.
ڕاشیگەیاند: ئێمە بە گشتی لەگەڵ کۆنسولخانەی ئێران بە هەماهەنگی یەکتر ئەمانەوێ پێوەندییە بازرگانییەکانی شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان بە گشتی لەگەڵ وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕەو پێشەوە بڕوات و لە 6 ملیارەوە بیکەین بە 7 و 8 ملیار لە ساڵێکدا.