دۆزینەوەی بەردینەی ددانێکی 164 هەزار ساڵی

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە بەردینە


May 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاسەوارناسان بەردێنەی ددانێکیان دۆزیوەتەوەو کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 164 سالی پێش لە ئیستا.

ئەم بەردێنە لە وڵاتی لائوس دۆزرایەوە کە وێدەچێ پەیوەندیدار بێ بە مرۆڤانی دنیسووا( بە حەشیمەتێ دەگوترێ هاوڕەگەز و ڕەتەوەی مرۆڤ کە دوو تەنی بە جێماویان لە ئەشکەوتی دینسووا دۆزرایەوە)یی.

ئەم فوسیلە پیشان ئەدات کە مرۆی دینسووایی لە ناوچە جۆراوجۆرەکاندا کە هەر کامەیان کەش و هەوای تایبەتی بووە ژیاون.

کلمنت زانولی یەکێک لە ئاسەوارناسان و نووسەری ئەم گوتارە لەم بارەوە دەڵێ مرۆڤگەلی دینسووایی لەبەر ئەوەی لەگەڵ هەموو جۆرە بارودۆخی ناوچەییدا ڕا هاتوون، لە هەموو شوێنە جوگرافیاییەکاندا بوونیان هەبووە. تەنانەت بەرێنە و فوسیلیشیان لە ناوچە سەردەسێرەکانی (رووسیە) و (تەبەت)دا دۆزراوەتەوە.

بە پێی وتەکانی زانولی مرۆڤانی دینسووایی توانیبوویان لەگەڵ کەش و هەوای زۆر سارددا ڕا بێن. بەڵام دۆزینەوەی فوسیلێ لە دارستانە چڕ و پڕەکانی ئوستوای باشووری ڕۆژئاوای ئاسیادا پیشان ئەدات کە ئەوان لە کەش و هەوای گەرم و تەڕیشدا بوونیان بووە. شوێنی دۆزینەوەی ئەم فوسیلە لە ئەشکەوتی کوبرا لە کوێستانەکانی (ئانامیت)ی وڵاتی لائوس بووە.

پێشتر لەم ئەشکەوتەدا فوسیلی ئەژەڵگەلێ وەکوو کەرگەدەن، کەڵەکێوی یاڵداری گەورە و تاپیر(جۆرە ئاژەڵێک کە شێوەی لە خوو دەچێ و زۆرتر لە دارستانەکانی ئەمریکای باشووی و ناوەندی و ئاسیای باشووری ڕوژهەڵاتدا بوونیان بووە) دۆزرابووەوە.

فوسیلێ کە دۆزراوەتەوە ددانێکی ئاسیاییە کە لەوانەیە هی منداڵێکی تەمەن 3.5 تا 8.5 ساڵان هەبێت.

  لەم دواییانەدا ئاسەوارناسان لەم بارەوە توێژینەوەی زۆریان کردوون، بەڵام هێشتاکوو مرۆڤی دنیسووایی نەناسراو ماوەتەوە بۆیان لەبەر ئەوەی فوسیلێکی تەواویان لەبەردەستدا نییە و لەبارەی شوێنی ژیانی ئەم جورە مرۆڤانە زانیاری ڕێک و پێکیان لە بەردەستدا نییە.