نەخۆشخانەکانی شەهید شێرەی نەقیب و شەهید خالد گەرمیانی فراوان دەکرێن

(0) / / کردستان / زایەڵە شەهید شێرەی نەقیب گەرمیان


May 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەسەرپەرشتی رێکخراوی (GIZ)ی ئەڵمانی، نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب لەکەلار و شەهید خالد گەرمیانی لە کفری، فراوان دەکرێن.

بێستون ژاڵەیی بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، بەهەماهەنگی لە گەڵ بەڕێوەبەرایەتیمان و لەسەر ئەرکی رێکخراوی (GIZ)ی ئەڵمانی، بەچاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، ئەو دوو نەخۆشخانەیە فراوان دەکرێن.

وتیشی، پرۆژەکە بە گوژمەی زیاتر لە ١٦٧ ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت و لە ئێستاشدا کارەکانی دەستپێکردووە.

کامەران کەریم