دوو بەڕێوەبەرایەتی نوێ  لە سۆران و زاخۆ دەکرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە گەشتوگوزار سۆران زاخۆ


May 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە بڕیاری مەسرور بارزانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزار لەهەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ دەكرێنەوە.

وەزارەتەكە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە: بە مەبەستی پەرەپێدانی سێكتەری گەشتوگوزار لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بە دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سۆران و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری زاخۆ، بڕیارەكەش لە دوێنێ 19ی ئایارەوە جێبەجێ كراوە.

بە گوێرەی فەرمانێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە وێنەیەكی ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كراوە، دوێنێ پێنجشەممە 19/5/2022 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر میلاكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بڕیاری دا بە هێنانەكایەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سۆران و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری زاخۆ، وەك لە بڕیارەكەدا هاتووە ئەم فەرمانە لە دوێنێوە چۆتە بواری جێبەجێكردن.

وەزارەتی شارەوانی .

 وتوشیەتی ،ئەم بڕیارەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كاریگەری زۆری لەسەر پەرەپێدان و بووژانەوەی سێكتەری گەشتوگوزار لە سنووری ئیدارەی سۆران و زاخۆ دەبێت و هەنگاوێكی تری حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ بایەخدان بە سێكتەری گەشتوگوزارو هەروەها ئیدارەكان كە بە بەردەوامی ژمارەیەكی زۆر گەشتیاری ناوخۆ و پارێزگەكانی عێراق و بیانی سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی هەردوو سنوورەکە دەكەن.

کامەران کەریم