پەرلەمانتارێکی عێراق بۆ زایەڵە: کێشەکانی نەخۆشخانەی هیوا گەیێندرایە وەزارەتی تەندروستی

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی دەرمان بڕیار ڕەشید


May 20, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە – بە وتەی د. بڕیار ڕەشید کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوان وەزارەتی تەندروستی و کۆمپانیای بە بازاڕ کردنی دەرمان  و پێداویستییەپزیشکییەکان(کیمادیا)  وبەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە کۆتایی هەفتەی داهاتوو سازدەکرێت بۆ کۆتایهێنان و چارەسەرکردن کێشەی نەبوونی دەرمان.
د. بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، لەپێناو چارەسەرکردنی گرفتی دەرمان و پێداویستیە پزیشکیەکان لە سلێمانی و کێشەکانی نەخۆشخانەی هیوا  بەتایبەت ئەو بەشەی کە پەیوەستە بە بەغدا، دوای چەند جار دیدار و کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق گەیشتن بەوەی لەسەردەستپێشخەری ئێمە کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوان وەزارەتی تەندروستی و کۆمپانیای بە بازاڕ کردنی دەرمان  و پێداویستییەپزیشکییەکان(کیمادیا)  وبەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لەکۆتایی هەفتەی داهاتوو سازبکرێت بۆ کۆتایهێنان و چارەسەرکردن کێشەی نەبوونی دەرمان.
کامەران کەریم