مەسرور بارزانی نەیوتوە "بەغدا دیلی دەستی تارانە "

(0) / / کردستان / زایەڵە مەسرور بارزانی بەغدا دیل تاران


May 25, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پاش ئەوەی وەرگێڕی کەناڵێکی سعوودی لێدوانێکی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە ناوی "بەغدا دیلی دەستی تارانە " بڵاو کردەوە، نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە دژی ئەم وەرگێڕانە هاتە دەنگ.
 نووسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە بەیاننامەیەکی لە سەر وەرگێڕانی هەڵەی لێدوانەکانی ناوبراو لە میدیا عەرەبییەکان بڵاو کردەوە.
وەرگێڕی کەناڵی سعوودیی ” العربیە ” لە کاتی وەرگێڕانی ڕاستەوخۆی لێدوانەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆڕبەندی داڤۆس، لە سەر زاری مەسرور بارزانی ڕایگەیاند کە بەغدا وەک دیل کەوتووەتە دەستی تاران.
پاش بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆیە لە میدیا عەرەبییەکان، نووسینگەی مەسرور بارزانی بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە کە وەرگێڕەکە بە هەڵە ئەو دێڕەی بڵاو کردووەتەوە.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە وەرگێڕەکە وتەکانی پێشکەشکارەکە و مەسرور بارزانیی پێکەوە تێکەڵ کردووە و بڵاوی کردووەتەوە.