بەکۆى دەنگ پڕۆژەى قەدەغەکردنى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل لە پەرلەمانی عێراق پەسەند کرا

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق ئیسرائیل


May 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای بەتاوانناساندنی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بەکۆی دەنگ پەسندکرد.

یاساى "قەدەغەکردنى بوونى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل" کە پەرلەمانى عێراق رۆژى 11-5-2022 خوێندنەوەى یەکەمى بۆ کرد، هەشت چالاکى بە تاوان داناوە کە بریتین لە؛

- سەردانیکردنى ئیسرائیل

- بوونى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل

- پەیوەندى دیبلۆماسی و سەربازى و سیاسی و ئابورى و رۆشنبیرى

- بانگەشەکردن بۆ بیرى ئیسرائیلى

- ئەندام بوون لەهەر دامەزراوەیەکى ئیسرائیلى

- هەر کارێک کە ئامانجەکانى ئەو وڵاتە بەدیبهێنێت

- وەرگرتنى یارمەتى لەو وڵاتە

- پێدانى یارمەتى بەو وڵاتە    

بەپێی یاساکە هەر کەسێک هەستێت بەئەنجامدانى ئەو کارانە، سزاکەى لەسێدارەدان یان زیندانى هەتا هەتایی دەبێت.

هەروەها هەر بەرپرسێکى عێراقى ئەو کارانە ئەنجام بدات تۆمەتى خیانەتى گەورەى دەدرێتەپاڵ کە سزاکەى لەسێدارەدانە.