لەدوو حاڵەتی جیادا دوو ئافرەت خۆیان هەڵواسی وهەردوکیان گیانیان لەدەستدا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە گەرمیان ژن کوژی خۆکوژی


May 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژه پۆلیسی گەرمیان  ڕایگەیاند لەدوو حاڵەتی جیادا دوو ئافرەت خۆیان هەڵواسی وهەردوکیان گیانیان لەدەستدا.

مقەدەمی ماف پەروەر عەلی جەمال قدوری  وتەبێژه پۆلیسی گەرمیان  بە زایەڵەی  ڕاگەیاند،  درەنگانێکی شەوی ڕابردوولەگەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای کەلار تەرمی ئافرەتێک لەنەتەوەی عەرەب بەناوی ( خ - خ - ع) لەدایکبووی 2000 کەژنی ماڵەوەبوە هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی هەڵواسینەوە گیانی لەدەستدابوو بەوتەی کەسوکاری ناوبرا سێ مانگە زەواجی کردوەو ئەمشەو خۆی هەڵواسیوەو لەئەنجامداگیانی لەدەستداوە.

وتیشی، بەرەبەیانی ئەمڕۆش لە گوندی ساڵح ئاغا سەربەناحییەی قۆرەتوو تەرمی کچێک بەناوی( ج- س - ا )لەدایکبووی 2007

هێنرایە بەشی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کەبەهۆی هەڵواسینەوە گیانی لەدەستدابوو.لەئێستادا توێکاری بۆتەرمەکان کراوەو پۆلیسی گەرمیان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەسەر ڕوداوەکان کردۆتەوە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەر هۆکاروچۆنێتی ڕوداوەکان .

کامەران کەریم