سەڵاحەدین بەهائەدین: چیتر ئەو هەرێمە نامێنێت کە لە کۆشکە گەورەکان پێشوازی لێدەکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە سەڵاحەدین بەهائەدین هەرێمی کوردستان پلاسخارت


May 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوی ئیسلامی سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان و مەترسییەکانی هەر هەرێم  رایگەیاند، پلاسخارت زۆر لەوە زیاتر دەزانێت و وڵاتانی نێوەدەوڵەتیش ئاگاداری دۆخی هەرێمن.
ئاماژەی بەوەشداوە، یەکێك لە مەترسییەکان پشت تێ کردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە لە هەرێم بە نمونەش بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵییە کە کێ دەتوانێت رێگەی لێبگرێت و بەغداد زیاتر لە جاران دەستکراوەترە.
ماڵمان لە شوشەیە، ئەڵێین بە دەستوور کێشەکان چارەسەر دەکەین، بەڵام لەوانەیە دەستوریش دژی ئێمە بێت، ئەبوایە زووتر و باشتر خۆمان ئامادە بکردایە.
سەڵاحەدین بەهائەدین وتیشی، دەسەڵاتدارانی هەرێم لە خەیاڵدا دەژین، وا دەزانن بە قسەی خۆشی چەند خەڵکێك کێشەکان چارەسەر دەکرێن و بەرپرسان چەند راوێژکارێکیان بە پارە گرتووە و قسەی خۆشیان بۆ دەکەن و ئەمانیش وا دەزانن راستە.ئەم هەرێمە بەپێی دەستوور دەمێنێتەوە، بەڵام لە نزمترین ئاستیدا و چیتر ئەو هەرێمە نامێنێت کە لە کۆشکە گەورەکان پێشوازی لێدەکرا.
کامەران کەریم