پەرلەمانتارێکی کوردستان بۆ زایەڵە: نزیکەی‌ ٣٣٠,٠٠٠ هاووڵاتی ‌لە خوار هێڵی‌ هەژارییەوەن

(0) / / گفتگو / زایەڵە هەژاری هەرێمی کوردستان عومەر گوڵپی


May 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پەرلەمانتارێکی کوردستان ڕایگەیاند نزیکەی‌ ٣٣٠,٠٠٠ هاووڵاتی ‌لە خوار هێڵی‌ هەژارییەوەن ‌و حکومەت هیچ هاوکارییەکیان ناکات.
عومەر گوڵپی  ئەندامی  پەرلەمانی  کوردستان  بەزایەڵەی  ڕاگەیاند ،  بەپێی‌ کۆتا ئامارەفەرمیەکان، لە کوردستان ڕێژەی‌ هەژاری‌ نزیکەى 5.5%، بە وەرگرتنی‌ ژمارەی‌ دانیشتوان بە ٦,٠٠٠,٠٠٠ هاووڵاتی‌، ئەوە واتە نزیکەی‌ ٣٣٠,٠٠٠هاووڵاتی‌ لە خوار هێڵی‌ هەژارییەوەن.
واتە ئەو هاووڵاتیەی‌ کە ناتوانێت پێداویستیە سەرەکییەکانی‌ ژیانى لە خواردن‌و ئاوى خواردنەوەو جل‌و بەرگى پێویست و شوێنى مانەوەو تەندروستی‌‌و پەروەردەو هەر پێداویستیەکی‌ تر بۆ زیندوو مانەوەو ژیانێکی‌ مرۆڤانە بۆ خۆى و منداڵەکانى دابین بکات.لە کوردستان، نزیکەی‌ ١٠٠ هەزار خێزان، کە زۆرینەی ئەو خێزانانە هەژار بوون‌و هیچ سەرچاوەیەکی‌ داهاتیان نەبوو، لە چوارچێوەی‌ پڕۆژەی‌ چاودێری‌ خێزان لە وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى، مانگانە بڕی‌ ١٥٠,٠٠٠ دیناریان وەردەگرت، بە پاساوی‌ چاکسازی‌ لە لیست‌و ناوەکان!، لە مانگی‌ (١٢)ی‌ ساڵی‌ (٢٠١٥)و بە بڕیاری‌ (١٥١٥)ىئەنجومەنى وەزیران، حکومەت مووچەی‌ ئەم هەژارانەی‌ ڕاگرت کە سەرجەم پارەی‌ تەرخانکراو بۆیان بریتی بوو لە بڕی‌ ١٤ ملیار دیناری‌ مانگانە، لەو بەروارەوە تا ئەمڕۆ، نە چاکسازی‌ کرا لە لیستەکان‌و نە هیچ بڕە پارەیەک بۆ هاوکاری‌ هەژارەکان خەرجکرا.
وتیشی ،ببەمەبەستی‌ کۆتایهێنان بەو دۆخەو بە یاساییکردنی‌ پشتیوانی‌ دارایی‌ بۆ هاووڵاتیانی‌ هەژار، ئێمە لە فراکسیۆنی‌ کۆمەڵ، پێشنیازە یاسای‌ هاریکاری‌ دارایی‌ هەژاران لە هەرێمى کوردستان - عێراقمان پێشکەش کرد،پێشنیازە یاساکە لەلایەن لیژنەی‌ یاساییەوە بە پێویست زانراوەئاراستەی‌ حکومەت بکرێت بۆ وەرگرتنی‌ بۆچوونیان، بۆیە ئێستە پێشنیازە یاساکەچاوەڕوانی‌ بۆچوونی‌ حکومەتە،بەهۆی‌ باشبوونی‌ دۆخی‌ داراییەوە، پێویستە حکومەت هیچ پاساوێک نەکاتە هۆی‌ دەرنەچوونی‌ یاساکەو هاوکاری‌ نەکردنی‌ هەژاران.بە پێی‌ پێشنیازە یاساکە، ئەو هەژارانەی‌ لەم چین‌و توێژانەن لە پێشترن بۆ هاوکاری‌ منداڵانی‌ بێ سەرپەرشت، ئەو منداڵانەی‌ بەهەر هۆکارێک باوک یان هەردوو باوک و دایکیان لەدەستداوە، ئەو ژنانەی‌ هاوسەرەکانیان لەدەستداوە بێوەژن، ئەو ژنانەی‌ هاوسەرەکانیان بێ سەروشوێنن یان سزادراون، نەخۆشانی‌ درێژخایەن‌وبەساڵاچووان‌و پەککەوتەکان.
ڕونیشیکردەوە ، بەپێی‌ ماددەی‌ سێیەمی پێشنیازە یاساکە، میکانیزم‌و پێوەری‌ گونجاو جێگیرکراوە بۆ ئەوەی‌ هەژارەڕاستەقینەکان هاوکاری‌ بکرێن نەوەک کەسانی‌ ناشایستە.بە پێی‌ ماددەی‌ چوارەمیش بڕی‌ هاوکارییەکە بۆ هەر خێزانێکی‌ دوو کەسی‌ لە ١٥٠,٠٠٠ دینار دەست پێ دەکات و بۆ هەرمنداڵێکیش تا چوار منداڵ بە ڕێژەی‌ ٥٠، ٤٠، ٣٠ هەزار دینار زیاد دەبێت، واتە کەمترین هاوکاری‌ بریتی‌ دەبێت لە ١٥٠,٠٠٠ دیناروزۆرترینیشی‌ تا ٢٧٠,٠٠٠ دینار دەبێت بە پێی‌ قەبارەی‌ خێزان.ئێمە پێمان وایە کەس هەژار نیە، ئەوە گەندەڵى و حکومڕانى خراپ و ستەم و نادادگەرییە بووەتە هۆى هەژاریى، چونکە لە بنەمادا داهاتی‌ ئەم وڵاتە، مافی‌ هەژارەکانیشی‌ تێدایە، بەتایبەت ئەوانەی‌ هیچ سەرچاوەیەکی‌ داهاتیان نیەو هیچ کەسێکی‌ کاسبکارو بەخێوکاریان نیە، پێمانوایە لەسەر حکومەت پێویستە لەهەر دۆخێکدا بێت بڕە پارەی‌ پێویست بۆ ئەمجۆرە کەسانە دابین بکات، تا زوو ئەم کارە بکات درەنگە، چونکە بەڵاى هەژارى تەنها بۆ هەژارەکان نامێنێتەوەو ڕوو لە تەواوى کۆمەڵگە دەکات.
کامەران کەریم