1 / 18
2 / 18
3 / 18
4 / 18
5 / 18
6 / 18
7 / 18
8 / 18
9 / 18
10 / 18
11 / 18
12 / 18
13 / 18
14 / 18
15 / 18
16 / 18
17 / 18
18 / 18

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوانی سروشتی کوردستان شاخ هەرێمی کوردستان رەزا ڕەحمەتیان کرماشان هەڵگورد


Feb 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شاخەوانی بریتیە لەو چالاکییە وەرزشیەی کە خۆیی دەبینێتەوە لە پیادەڕەوی کردن بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ  و سەرکەوتن بەسەر هەورازو نشێویەکاندا.
ئەم وەرزشە لە زۆرێک لە وڵاتانی دونیادا گرنگیەکی زۆری پێدەدرێت و ساڵانە چەندین شاخەوانی بەتوانا سەرکەشی دەکەن بۆ گەیشتن بە لوتکە بەرزەکانی جیهان.
لە هەرێمی کوردستان - عێراق ماوەی چەند ساڵێکە ئەم وەرزشە بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە و لە ئێستا چەندین گروپ و ڕێکخراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستاندا بوونیان هەیە کە ڕۆڵێکی بەرچاویان گێڕاوە لە بەرەوپێشبردن و ناساندنی ئەم وەرزشە بە خەڵکی ناوچەکە.
ڕێکخراوی شاخەوانی سروشتی کوردستان کە یەکێکە لە ڕێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێمی کوردستان و مۆڵەتی فەرمی هەیە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە هەروەها تاکە ڕێکخراوی شاخەوانی ناحکومیە کە بوونی هەیە لە شاری سلێمانیدا.
سەرەتا لە ساڵی ٢٠١٥ ئەم ڕێکخراوە بەناوی گروپی شاخەوانی سروشتی کوردستان دەست بەکاربوون، لەپاشاندا لە بەرواری ١١-٤-٢٠١٨ مۆڵەتی فەرمی بوون بە ڕێکخراوی وەرگرت کە لەو ساتەوە بەناوی "ڕێکخراوی شاخەوانی سروشتی کوردستان" بەردەوامن لە ئەنجامدانی چالاکیەکانیان.
ئامانجی ئەم ڕێکخراوە هەر لەسەرەتای دەستبەکار بوونیەوە بریتی بوە لە بەرەوپێشبردنی ئەم وەرزشەو ناساندی بە خەڵکی و پێگەیاندنی چەندین شاخەوانی بەتوانا و لێهاتوو کە زۆرێکیان لە ئێستا خاوەنی گروپ و دەستەی تایبەت بەخۆیانن و بەردەوامن لەسەر زیاتر ئاشناکردنی خەڵکی بەم وەرزشە. ئەمەش لە ڕێگەی ئەنجامدانی چەندین خول و سیمیناری تایبەت بۆ ئارەزوومەندانی وەرزشی شاخەوانی لەلایەن مامۆستا و ڕاهێنەری بە ئەزموونی ڕێکخراوەکەمان "کمال عبداللە" بۆ زیاتر ئاشناکردنی تەکنیکەکانی ئەم وەرزشە بە شاخەوانان.
یەکێک لەو دروشمانەی کە بەبەردەوامی لەلایەن ئەم ڕێکخراوەوە جەختی لەسەر دەکرێتەوە بریتییە لە پاراستنی سروشت و ژینگەی کوردستان، وە ئەنجامدانی چەندین چالاکی بۆ پاکژکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە سەردانیان دەکەن.
دامەزرێنەرانی "ڕێکخراوی شاخەوانی سروشتی کوردستان" خۆیی دەبینێتەوە لەهەریەک لەم بەڕێزانە:
- عمر عبداللە - سەرۆکی ڕێکخراو.
- هاوبیر محمود - جێگری سەرۆکی ڕێکخراو.
- کمال عبداللە - بەرپرسی چالاکی و ڕێنماییە وەرزشیەکانی ڕێکخراو.
- جلال فیزاللە - ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ڕێکخراو.
- دڵسۆز عثمان -  ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ڕێکخراو.
سەرجەم کاروچالاکیەکانی ئەم ڕێکخراوە لە هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک و انستاگرام) بەناوی (ڕێکخراوی شاخەوانی سروشتی کوردستان) بڵاودەکرێتەوە، وە ڕاپەڕاندنی کاروبارەکانی بەشی ڕاگەیاندن لەلایەن ئەم بەڕیزانەوە دەبێت:
- ڕاوێژ عمر - بەرپرسی پەیج و پەیوەندیەکانی تایبەت بە ڕێکخراو.
- احمد هیوا - وێنەگر.
- نینا عمر - وێنەگر.
ڕێکخراوی شاخەوانی سروشتی کوردستان چەندین گەشتی ناوخۆی و نێودەوڵەتی ئەنجام داوە. زۆرینەی ناوچە شاخەویەکانی کوردستانی باشوریان بە سەرکردۆتەوە لە نموونەی "هەڵگورد، گۆمی بێکودیان، پیرەمەگروون، گمۆ، بەفرەسووران، کارۆخ، سورێن، کوڕەکاژاو، سەفین، هەروەها چەندان لوتکەی دیکە."
جیا لە شاخەکانی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان چەندین لوتکەی بڵندی دیکەی جیهان لەلایەن ئەندامانی ئەم ڕێکخراوەوە بەسەر کراوەتەوەو لۆگۆی ڕێکخراوەکەی لەسەر بەرزکراوەتەوە وەک:
- لوتکەی چیای ئارارات لەلایەی شاخەوانی بەتوانای ڕێکخراوەکەمان (اسعد احمد).
- زنجیرە شاخەکانی وینجۆ لە وڵاتی چین (بکر عبداللە).
- هەروەها بە شێکی زۆری چیا بڵندەکانی وڵاتی ئێران لە نموونەی ( دەماوەند، زنجیرە شاخەکانی البورز کە خۆیی دەبینێتەوە لە لوتکەی داراباد، شیربڵنگ، توچال....، و چەندانی دیکە.
لە نوێترین چالاکیەکانی ئەم ڕێکخراوە کە لە بەرواری ١٢-٢-٢٠٢١ بەئەنجام گەیەنرا بۆ لوتکەی شاخی کوڕەکاژاو کە بەرزیەکەی 2225m ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە و دەکەوێتە ناوچەی شارباژێڕ لە شاری سلێمانی و دەڕوانێت بەسەر زۆرینەی ناوچەکانی شاری سلێمانیدا، هەروەها یەکێکە لە لوتکە سەختەکانی ئەم ناوچەیە و ساڵانە بڕێکی زۆر بەفری لێدەبارێت کە ئەمەش تاموچێژێکی زیاتر دەبەخشێت بە سەرکێشیکردن و گەشتکردن بۆی.
کاروچالاکیەکانی ئەم ڕێکخراوە بەردەوامی هەیەو چەندین چالاکی و بەرنامەی گەشتکردنی جۆراوجۆر لە پلانی داهاتوویاندایە، بەو ئامانجەی بتوانن خزمەتێکی زیاتر بەم وەرزشە بکەن، وە نەوەیەک لە شاخەوانان پێبگەیەنن کە بتوانن بە شێوازێکی دروست و گونجاو فێری تەکنیکەکانی ئەم وەرزشە ببن بەو ئامانجەی دووربن لەهەر جۆرە هەڵەیەک کە مەترسی بۆ سەر گیانیان پەیدابکات.