تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بە ئۆتۆمبێل لەژن و منداڵێكی دابوو و هەڵاتبوو
(0) /
زایەڵە – تۆمەتبارێك لە سلێمانی دەستگیركرا كە بە ئۆتۆمبێل لەژن و منداڵێكی دابوو و هەڵاتبوو.
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بە ئۆتۆمبێل لە ژن و منداڵێكی دابوو دواتر هەڵاتبوو .
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە پۆلیس كە دوو بریندارلەنەخۆشخانەی شارن و بە ڕوداوی هاتووچۆ بریندار بوون ، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە ئەو ئۆتۆمبێلە بدۆزرێتەوە كە ڕوداوەكەی پێ ئەنجام دراوە، هەروەها تۆمەتبارەکەشیان دەستگیرکرد كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بووە، لەو ژن و منداڵەی داوەو هەڵاتووە.
لەئێستادا تۆمەتبار (ب، ح، ك لەدایكبووی 1970 )بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: