گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل ئەکرێتە ناچاری

(0) / / کردستان / زایەڵە ئۆتۆمبێل تابلۆ


May 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، هەر هاوڵاتییەك مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ ئۆتۆمبێلەكەی بكات یان ساڵانەی ئۆتۆمبێلەكەی نوێبكاتەوە دەبێت تابلۆكەی بە جۆرە نوێیەکە بگۆڕێت.

لیوا عەبدولقادرعەزیز بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم ڕاگەیاند، بڕیاردراوە هەر هاوڵاتییەك مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ ئۆتۆمبێلەكەی بكات یان ساڵانە نوێبكاتەوە، دەبێت تابلۆكەی بگۆڕێت و تابلۆ نوێیەكە بۆ ئۆتۆمبێلەكەی وەربگرێـت.

وتیشی، ئێستا ناتوانرێت تابلۆ كۆنەكە چاپ بكرێت بۆیە بڕیاردراوە ئەوكەسانەی ئەو مامەڵانەیان هەیە ڕاستەوخۆ تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەیان بگۆڕن بە شێوازە نوێیەكە.

ئاشکرایکرد، رسوماتی گۆڕینى تابلۆکە لە هەرێمی کوردستان بریتى دەبێت لە ٧٥ هەزار دینار.

کامەران کەریم