مامۆستایەکی زانکۆ لە ڕێگای زایەڵەوە ڕونی دەکاتەوە؛ لە کوێ دیموکراسی نیە

(0) / / کردستان / زایەڵە دیموکراسی نەوت شەماڵ ئەحمەد


May 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شەماڵ ئەحمەد جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هەژاری هۆکاری سەرهەڵدانی دەسەڵاتی تۆتالیتارییە، عێراق، سعودیە، ئیمارات،  زۆری دیکە وڵاتانێکی دەوڵەمەندن بەڵام دیمکراسی نین.
شەماڵ ئەحمەد مامۆستای زانکۆ لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند ، هاوکێشەیەک هەیە پێی وایە کە وڵاتانی دەوڵەمەند، دیموکراسین، لەکاتێکدا هەژاری هۆکاری سەرهەڵدانی دەسەڵاتی تۆتالیتارییە، عێراق، سعودیە، ئیمارات،  زۆری دیکە وڵاتانێکی دەوڵەمەندن بەڵام دیمکراسی نین، بۆ، هانتکتۆن دەڵێ گەشەی ئابووری و قەیرانی ئابووری کایگەرییان هەیە لەسەر دیموکراتیزەبوون یان بەپێچەوانەوە، بەڵام وڵاتانی خاوەن سامانی نەوت دیموکراسی نابن، چونکە لەو جۆرە وڵاتانەدا دوو شت نیین کە بناغەی دیموکراسین، ئەوانیش چینی ناوەند، واتە پیشەوەران و کاسبکاران و فەرمانبەران ئەوانەی بە ڕاستی فەرمانبەرن ، لەگەڵ تەکنۆکراتەکان .
وتیشی، هەروەها هۆکاری دووەم ئەوەیە کە لەوجۆرە وڵاتانە، واتە وڵاتی بەرخۆر، شتێک نییە بەناوی باج، دیارە مەبستی باجە وەک سیستەمێکی ئابوری و ڕایەڵەیەکی پێکەوە بەستنی کۆمەڵگا ودەوڵەت، نەوەکو ئەوەی لای ئێمە کە ئەمەی کوردستان باج نییە، بەڵکو سەرانەیە واتە (الٲتاوة) ئەوانەش دووبابەتی جودان لەیەکتری، بەکورتی لەم وڵاتانە چاوەڕوانی دیموکراسی مەبن.
کامەران کەریم