جەختی سەرکونسوڵی ئێران و سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین لەسەر پتەوکردنی هاوکاریی زانستی

(0) / / کردستان / زایەڵە نەسروڵڵا ڕەشنودی کامەران یونس ئێران سەڵاحەدین زانکۆ


May 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – نەسروڵڵا ڕەشنودی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لەگەڵ کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین دیداری کرد.

بە گوێرەی هەواڵی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەم دیدارەدا کە ڕۆژی یەکشەممە ئەنجام درا، ڕەشنودی و کامەران یونس، لەسەر هاوکاریی نێوان زانکۆیی و زانستی گفتوگۆیان کردووە.

بەڕێوەبردنی خولی زانستی و فێرکاریی تایبەت بە خوێندکاران و مامۆستایان بە تایبەت بۆ بەشی زمانی فارسی زانکۆی سەڵاحەدین، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە ڕاگەیێندراوە.