شارەوانی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە گۆڕستان مردووناشتن


May 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرجەم گۆڕستانەكانی سنوری شارەوانیی سلێمانی جێگای ناشتنی (مردووی) تیانەماوە.

شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەكات، كە سەرجەم گۆڕستانەكانی سنوری شارەوانیی سلێمانی جێگای ناشتنی (مردووی) تیانەماوە، بۆیە داواكارین لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی شارەكەمان، كە پێویستە بۆ لەمەودوا كەسی خوالێخۆش بویان لە گۆڕستانی نوێی سلێمانی لەسەر ڕێی هوانە نزیك شاری مامۆستایان بەخاك بسپێرن، چونكەگۆڕستانەكانی سلێمانی جێگای ناشتنی تیانەماوەو، قەڕەباڵغییەكی زۆری دروستكردوە لەناو شاردا، ناڕەزایی هاووڵاتیانی لێكەوتوەتەوە .

 بەپێچەوانەوە ناچارین ڕێكاری یاسایی بەرانبەر سەرپێچیكار بگرینە بەر.

کامەران کەریم