بڕێکی باش بەنزینی عێراقی بۆ پارێزگای سلێمانی دابین دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە بەنزین سلێمانی نرخ


May 30, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لە چەند رۆژی نزیکی ئایندەدا بڕێکی باش بەنزینی عێراقی بۆ پارێزگای سلێمانی دابین دەکرێت.
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند ، بەھەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە چەند رۆژی نزیکی ئایندەدا بڕێکی باش بەنزینی عێراقی لە جۆری 690 دیناری دەگاتە پارێزگای سلێمانی و لەڕێگەی وێستگەکانەوە بەسەر شۆفێراندا دابەشدەکرێت  .
وتیشی، بەڵێن دراوە رۆژانە ناردنی ئەو جۆرە بەنزینە لە بەغدادەوە بۆ پارێزگای سلێمانی بەردەوام بێت بۆ ئەمەش سوپاسی ھەوڵەکانی جێگری سەرۆکی حکومەت قوباد تاڵەبانی دەکەین .
کامەران کەریم