پەرلەمانتارێکی عێراق بۆ زایەڵە: داوامان کردووە بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی کورد لە بەریتانیا ڕابگرن

(0) / / گفتگو / زایەڵە پەنابەر بەریتانیا ئاریان تاوگۆزی


May 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پەرلەمانتارێکی عێراق لەسەر بابەتی ناردنەوەی پەنابەرانی کورد لە بەریتانیا ڕایگەیاند داوایان کردووە ئەو پڕۆسەیە ڕابگیرێت.

ئاریان تاوگۆزی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  پاش بە دواداچوونمان وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بۆ کێشەی ئەو پەنابەرە کوردانەی کە لە بەریتانیا دەستبەسەرکراون بڕیاربوو بە زۆرەملێ ڕەوانەی فڕۆکەخانەی هەولێر بکرێنەوە، لە پەیوەندیمان لەگەڵ بالوێزخانەی بەریتانیا لە عێراق و بەرپرسی دێسکی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە لەندەن داوامانکرد پرۆسەی بەزۆر ناردنەوە رابگرن، ئەوانیش لەلای خۆیانەوە پێیان راگەیاندین کە وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا هۆم ئۆفیس ئاگاداردەکەنەوەوە.

وتیشی، هەروەها وەک ئەندامی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق پەیوەندیمان کرد بەوەزارەتی دەرەوەی عێراق و دەستەی فڕۆکەوانی عێراقی و چەند ڕێکخراوێکی پەنابەری بەریتانیی و نێودەوڵەتی گۆڕانکاری ئیجابی هاتوەتە ئاراوە و کێشەی ئەو پەنابەرانە بەرەو چارەسەرکردن دەڕوات.

ئەوپەرلەمانتارە ڕونیشیکردەوە، پاش هەوڵەکانمان لەگەڵ لایەنی بەریتانی و عێراقی بلیتی فڕۆکەی ژمارەیەک لەو پەنابەرە کوردانەی کە لە بەریتانیا دەستبەسەرکراون و بە بەبێ خواستی خۆیان بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر دەنێردرانەوە،هەڵوەشێنرایەوە کانسل کرایەوە.باوەڕمان وایە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابوری عێراق بە گشتی و کوردستان بەتایبەتی گونجاو نیە بۆ گەڕاندنەوەیان.

کامەران کەریم