بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزەكانی ئاو، شارەوانی، گەشتوگوزار و شوێنەوار درێژ ناكرێنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان قەرزەكان لێخۆشبوون


Jun 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزەكانی ئاو، شارەوانی، گەشتوگوزار و شوێنەوار درێژ ناكرێنەوە و چەند ڕۆژێكی دیكە كۆتایی دێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند ،بە گوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە ئاراستەی سەرجەم دامودەزگەكانی گەشتوگوزار و ئاو و ئاوەڕۆ و سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی وبەڕێوەبەرایەتییەكانی شارەوانی لە پارێزگە و شارۆچكە و یەكەسەربەخۆكان لە هەرێمی كوردستان كراوە، ئەو دامودەزگایانە ئاگادار كراونەتەوە دوا وادە بۆ لێخۆشبوونی ڕێژەی ١٥٪ی قەرزەكانی ئاو، گەشتوگوزار، شارەوانی، شوێنەوار كە لەلای هاووڵاتییانە تاوەكوو ٦/٦/٢٠٢٢ دیاریكراوە و لەم ڕێكەوتە بەدواوە درێژ ناكرێتەوە.

بۆیە ئەو هاووڵاتییانەی قەرزی حكوومەتیان لایە، لە سێكتەرەكانی ئاو، شارەوانی، گەشتوگوزار و شوێنەوار، پێویستە لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژەی ماوە، سەردانی دامودەزگەكانی شارەوانی، ئاو، گەشتوگوزار وشوێنەوار بكەن بۆ ئەوەی لە بڕیارەكە سوودمەند بن، ئەگینا بە پێچەوانەوە دوای وادەی دیاریكراو، هیچ داشكاندنێك نایانگرێتەوە و بڕیارەكەش درێژ ناكرێتەوە.

کامەران کەریم