ئافرەتێک لەگەرمیان بەتەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

(0) / / کردستان / زایەڵە تەزووی کارەبا گەرمیان


Jun 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئافرەتێک لەگەرمیان بەتەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا.
مقەدەمی  ماف پەروەر عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی  گەرمیان   بە زایەڵەی  ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەگەڕەکی شیروانەی قەزای کەلارەوە تەرمی ئافرەتێک بەناوی (ج - ح - م ) لەدایکبووی 1986 هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەماڵی خۆیان کارەبا گرتویەتی و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە .
وتیشی، لەئێستادا پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە .
کامەران کەریم