شێخ مستەفا: ئێران هاوکاریی زیاتری کۆمپانیاکانی بکات بۆ سەرمایەگوزاریی لە هەرێمی کوردستان

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئێران هەرێمی کوردستان


Feb 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان وێڕای ئاماژە بەوەی کە تەنیا لە ڕێگای کۆنسولخانەی ئێرانەوە هاوکاری کۆمپانیا و سەرمایەدارانی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان دەکرێت، ڕایگەیاند: شێلگیرانە کار بۆ زیاترکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران دەکەین.
بەپێی
ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لە وردەکارییەکانی سەردانی ئەم دواییەیان بۆ ئێران و پێوەندییە بازرگانییەکانی نێوان دوو لایەن کرد و وتی: هیوامان وایە لە ساڵی نوێدا ئەو ئاڵوگۆڕە بازرگانییە کە ئێستا 6 میلیارده زیاتر بکرێت و بۆ ئەوەی بتوانرێت زیاتر پێکەوە کاری هاوبەش بکەین و هەماهەنگی زیاتر بکەین و بتواندرێ ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیاتر بێت .
دەقی چاوپێکەوتنەکە:
هەفتەی پێشوو وەکوو یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان ڕۆیشتنە ئێران سەردانەکە بۆچی و چۆن بوو؟
شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان: ئێمە بە فەرمی بانگهێشت کرایین بۆ پێشانگای پلاست ئیران تایبەت بە پلاستیک لە ڕۆژانی 7 و 8 و 9 ی   فێبریڤێری 2021 و بەڕێز حەسەن پوور ڕێکخەری پێشانگاکە پێشوازی گەرمی لێکردین لە پێشانگاکە. ئێمەش وەکوو یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان گرووپەکەمان لەم پیشانگایە پێک هاتبوو لە 50 ئەندام و بە پەنجا هاوردەکار بەشداریمان کرد.
ڕۆژانە لە کاتژمێر 10 ی بەیانییەوە بەشدار بوویین و سەردانی کۆمپانیاکانی بەشداربوومان دەکرد لە پێشانگاکە و وتووێژی چڕوپڕمان ئەنجام دا لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای پێترۆکیمیاوی ناو پیشانگاکە و بانگهێشتمان کردن کە بێنە سلێمانی و بەڕاستی پێشانگاکە زۆر دەوری کاریگەری هەبوو و کۆمپانیای زۆر گەورە و  بە توانا و خاوەن خیبره، بەشداری تێدا کردبوو و سەیری کاڵاکانمان کرد و بە ڕاستی کومپانیاکان بە کۆوالێتی بەرز بەشدارییان کردبوو و توانای باشیان هەبوو کە بتوانن لە مەجالی خۆیاندا کار بکەن و ئێمەش ئەندامانمان لەگەڵیان وتووێژیان کرد و لە هەماهەنگی یەکتریدا بوون و وایان کردووە کە بتوانن بە شێوەی ڕاستەخۆ گرێبەستیش لە ئایندەدا واژۆ بکەن و ئێستا بۆ سەرەتاش گفتوگۆ کرا کە پێکەوە کار بکەن.
ئێمە لە هەرێمی کوردستان پێویستمان بە کۆمپانیای وایە لە چەند ڕوویەکەوە وەکوو ئەوەی شارەزایی تەواویان هەیە بۆ دروست کردنی کارخانە و وەگەڕ خستنی کارخانەی بە توانا و لە ڕوویەکی ترەوە کە زۆر گرینگ بوو ئەوەیە کە زۆربەی ئەو کۆمپانیایانە توانای باشیان هەیە بۆ دابین کردنی مەوادی سەرەتایی بۆ کارخانەکانی خۆمان.
ئێمە بە شێوەی گشتی توانیمان هەماهەنگی چڕو پڕ لەگەڵ پیشانگاکە بکەین و  سوودێکی گەورەی لێ ببینین و بتوانین هانی کۆمپانیاکان بدەیین لەگەڵ کۆمپانیاکانی خۆمان لە هەرێمی کوردستان هەماهەنگی بکەن و پێکەوە کار بکەن.
بۆیە ئەم جۆرە پیشانگایە دەوری گرینگی خۆی هەیە و بەشداری بوونی ئێمەش دەوری گرنگی هەبوو و سوودێکی زۆری دەبێت هەم بۆ کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان و هەم کۆمپانیاکانی ئێران.
هەروەک دەزانن ئێستا هەرێمی کوردستان شوێنێکە هەموو وڵاتان تێیدا سەرمایەگوزاری دەکەن و کالاکانیان لە هەرێم دەفرۆشن، بە ڕای ئێوە لە ڕووی ئابووری و بازرگانی و کاڵاکانەوە پێگەی ئێران چۆنە لە هەرێم ؟
شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان: هەرێمی کوردرستان لە گەڵ ولاتی ئێران لە دێرزەمانەوە ئاڵۆگۆڕی بازرگانی هەیە و پێوەندی ئابووری هەیە و کارخانەکانی ئێران بە شیوەی ڕاستەوخۆ کاڵاکانیان  بە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دەگەیێنن و دەورێکی زۆر باشی هەیە، چونکە بە زووترین کات کاڵاکان دەگات و هەماهەنگی تەواو هەیە لێکتێگەیشتێکی باش هەیە و وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران کارەکانی لە ڕابردوو و لە ئێستاش بە بەردەوامی دەتوانرێ بە هەماهەنگی باش بکرێت و کار لەگەڵ یەکتر بکرێت بە شیوەی ڕاستەوخۆ دوو لایەن لەگەڵ یەکدی کار بکەن.
لە ئێستادا کێشە چییە کە کۆمپانیا گەورەکانی ئێران لە بواری پیشە سازی و زیاد کردن و... ناتوانن بەشداری بکەن و  کاری تێدا بکەن؟
شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان: ئێستا دەیبینین زۆر لە کۆمپانیا ئێرانییەکان لە پڕۆژەکانی سلێمانی و لەم بوارەدا بەشدارن و ئێمە لە ئەم بابەتە گلەییەکی بچووکمان هەیە، چونکە خاوەنی ڕاستەوخۆی کۆمپانیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی نایێنە سلێمانی و هەرێمی کوردستان  گرێبەستەکان بکەن و تەنیا نوێنەرەکانی خۆیان دەنێرن و نوێنەرەکانیش دەسەڵاتی ئەوەیان نییە بە ڕاستەوخۆ لە پڕۆژە گەورەکان کار بکەن.بۆیە ئێمە داواکارین لە خاوەن کارخانە و کۆمپانیاکانی ئێرانی خۆیان ڕاستەوخۆ سەردانی هەرێمی کوردستان  بکەن و لەگەڵ کۆمپانیا و خاوەن پڕۆژەکانی هەرێم ڕاستەوخۆ دانیشتنی چڕو پڕ بکەن و ڕاستەوخۆ بۆ خۆیان کار بکەن، نەک نوێنەر بنێرن، نوێنەری کۆمپانیا دەسەڵاتی ئەوەی نیە ڕاستەوخۆ گرێبەستەکان واژۆ بکات و تاکوو دەچنەوە بۆ وڵاتی ئێران و لای خاوەن کۆمپانیا و بڕیار وەربگرن و بگەڕێنەوە بۆ هەرێم  ڕەنگە نەتوانرێت بۆ کار و پڕۆژەکان هەماهەنگی لەگەڵیان بکرێت.
ئێستا و لە ساڵی نوێدا، پلان و بەرنامەی ئێوە لە بواری پێوەندی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێراندا چییە؟
شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان: ئێمە هیوامان وایە لە ساڵی نوێدا ئەو ئاڵوگۆڕە بازرگانییە کە ئێستا 6 میلیارده  زیاتر بکرێت و بۆ ئەوەی بتوانرێت زیاتر پێکەوە کاری هاوبەش بکەین و هەماهەنگی زیاتر بکەین و بتواندرێ ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیاتر بێت و داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێرانیش دەکەن زیاتر هاوکاری کۆمپانیاکانی خۆیان بکەن بۆ ئاسانکاری و بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر کالاکانیان هەناردەی ئێران بکەن، چونکە لە ئێستا وڵاتی تورکیا زیادە لە حەد هاوکاری کۆمپانیاکانی خۆیانە بۆ هەناردە کردنی کاڵاکانیان و بە ئیمتیازات دان و بە ئاسانکاری بۆ ئیش و کارەکانیان و تەنانەت به هەموو شێوەیەک ئاسانکاری ڕاستەو خۆ دەکات لە باج و بواری گومروک و ئێمەش هیوادارین کۆمپانیاکانی ئێرانیش زیاتر ئاسانکارییان بۆ بکرێت و بتوانن لەگەڵ ئێمە کاری هاوبەش بکەن.