ئێوارەی هەموو شەممەیەک ئاهەنگ و كۆنسێرتی هونەری بێ بەرانبەر ساز دەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە گەشتوگوزار گەشتیاری هەولێر


Jun 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئیسماعیل مینە خان، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ڕای گەیاند، بۆ زیاتر سەرنجڕاكێشانی گەشتیاران و دروستكردنی كەشێكی خۆشگوزرەكانی، ئێوارانی هەموو شەممەیەک ئاهەنگ و كۆنسێرت وەك بەشێك لە چالاكییە جۆراوجۆرەكانی گەشتوگوزار بێ بەرانبەر ساز دەكرێت.

ئەوەشی گوت: كۆنسێرتەكان كاتژمێر 8ی ئێوارە دەست پێ دەكەن و هەر جارە لە یەكێك لە پاركەكانی هەولێر دەبێت. بۆ ئەم هەفتەیەش كۆنسێرتەكە لە پاركی شانەدەر ساز دەكرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ئاماژەی بەوەش دا، بەهۆی سەقامگیریی پایتەختی هەرێمی كوردستان و دابینكردنی پێداویستییەكانی گەشتیاری، ڕێژەی گەشتیاران بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو كارئاسانییەكی بۆ كەرتەكە كردووە.

کامەران کەریم