دەستپێکردنی قیرتاوکردنی شەقامی سەردار بەگی جاف لە کەلار
/
کردستان
/
زایەڵە
قیرتاو
کەلار
شارەوانی
خزمەتگوزاری
زایەلە - لەکەلار، دەست بە قیرتاوکردنی شەقامی سەردار بەگی جاف کرا.
شارەوانی کەلار ڕایگەیاند، لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار پڕۆژەی قیرتاوکردنی دووسایدی شەقامی سەردار بەگی جاف ئەنجام دەدرێت .
دووسایدی شەقامی سەردار بەگی جاف یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانە لە سنوری شاری کەلار کە پێک دێت لە بەستنەوەی شەقامی کەلاری کۆنە بە شەقامی پشتێنەی کەلارەوە ، ئەمەش کار ئاسانی زیاتر بۆجوڵەی ئۆتۆمبیل و هاتوچۆی هاوڵاتیان دەکات.
پڕۆژەکەش لەلایەن تیمی ئەندازیاری سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار سەرپەرشتی دەکرێت .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: