دۆزینەوەی ژمارەیەك پارچە تەقەمەنی لە گەرمیان

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرمیان چەک تەقەمەنی


Jun 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە گەرمیان دۆزینەوەی ژمارەیەك پارچە تەقەمەنی ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە گەرمیان ڕایگەیاند،   تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین ،گەرمیان هەستا بە چارەسەرکردنی ژمارەیەك تەقەمەنی لە چەند ناوچەیەکی گەرمیان.

ئەنجامی ئەم چالاکییە بریتی بوو لە گواستنەوەی هەشت پارچە تەقەمەنی کە لە نێویاندا مین و بۆمبی فڕۆکە هەبوون بۆ کۆگای تەقەمەنی تا لە کاتی گونجاودا لەناوببرێن.

کامەران کەریم