پرۆسەی وەرگرتنی گەنم  بەردەوامە و زیاتر لە ٢٥ ھەزار تەن گەنم وەرگیراوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە گەنم چەک پارە جووتیار سلێمانی


Jun 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لەسەرجەم سایلۆکانی کوردستان بەردەوامە و تائێستا بڕی (٢٥،٦٥٣.٤٢٠  ) بیست و پێنج ھەزار و شەش سەد و پەنجاو سێ تەن وچوارسەد وبیست  کیلۆ گەنمی جوتیارا وەرگیراوە .

نەوزاد شێخ کامل بەرێوەبەری گشتی بازرگانی  بە زایەڵەی رایگەیاند،  سەرەڕای وەرگرتنی ئەم بڕەگەنمەی سەرەوە لەھەمان کات چەکی پارە بە بڕی دوو ملیار دینار پارەی گەنمی وەرگیراو بۆ ساڵی   (٢٠٢٢) ھاتۆتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و لە نزیکترین کات دەست بە دابەشکردنی دەکرێت ، یەک ملیار بۆ پارێزگای سلێمانی و پێنج سەد ملیۆن دیناریش بۆ پارێزگای ھەولێر و پێنج سەد ملیۆن دیناریش بۆ پارێزگای دھۆک تەرخانکراوە .

وتیشی،  بریاریشە لە رۆژانی داھاتوو بڕێکی تریش بخرێتە سەر حسابی وەزارەت.

کامەران کەریم