بڕی ٩٠٠ تۆن گەنم لە گەرمیان وەرگیراوە
(0) /
زایەڵە - بڕی ٩٠٠ تۆن گەنم لە سایلۆی گەرمیان وەرگیراوە.
کاروان ڕەئوف عەزیز بەڕێوەبەری سایلۆی گەرمیان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، لەماوەی دووڕۆژی کردنەوەی سایلۆی گەرمیاندا بڕی ٩٠٠سەد تۆن گەنم لە سایلۆکەدا عەمبارکراوە .
وتیشی، لەئێستادا بڕێکی باش گەنم هێنراوەتەسایلۆ، تاوەکو ڕێکارەکانی وەرگرتنی بۆئەنجام بدەین و بتوانین بۆ ئەمساڵ ڕێژەیەکی باش گەنم لە سایلۆی گەرمیاندا کۆبکەینەوە .
ڕۆژی ٢٠٢٢/٦/١ سایلۆی گەرمیان بۆیەکەم جار دەستی بەوەرگرتنی گەنمی جوتیاران کرد و ماوەی دوو ڕۆژە پرۆسەکە بەردەوامە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: