گۆڕه‌ڕیكی 63mva بۆ وێستگه‌ی 132kv كفری زیادكرا

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرمیان


Jun 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - گۆڕه‌ڕیكی 63mva بۆ وێستگه‌ی 132kv كفری زیادكرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان ڕایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای گه‌رمیان له‌ڕێگای نوسراوه‌وه‌ داوای دا بینكردنی گۆڕه‌ڕێكی(محویله‌)به‌ قه‌باره‌ی(63mva-132/33/11kv)بۆ وێستگه‌ی (132kv)كفری كرد به‌هۆی بارزۆری سه‌ر وێستگه‌كه‌ دوای دابینكردنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ ئه‌مڕۆ گۆڕه‌ڕه‌كه‌ گه‌شته‌ قه‌زای كفری و بڕیاروایه‌ دوای ته‌واوبوونی كاره‌ هونه‌ریه‌كانی بكه‌وێته‌كار

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیمان سوپاسی هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی عێراق وه‌‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وسه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وبه‌ڕێوبه‌رایه‌تی كاره‌بای دیاله‌ وبنكه‌ی چاكسازی ناحیه‌ی جه‌باره‌ ده‌كات كه‌هاوكاربوون له‌دابینكردنی گۆڕه‌ڕه‌كه .

کامەران کەریم