یاد نەقشبەندی: ئامارەکانی توشبوون بە شێربەنجە ڕوولەهەڵکشانن

(0) / / کردستان / زایەڵە شێرپەنجە یاد نەقشبەندی


Jun 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د. یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایگەیاند،  ژمارەی توشبوانی شێرپەنجە زۆر زیادی کردووە کە بەنموونە رۆژانە ٦٠٠حاڵەت دەردانمان دەکات، تەنها لە ساڵی رابردوو سێ هەزار حاڵەتمان تۆ مارکردووە و ناتوانین دەرمانی پێویستیشیان بۆ دابینکەین .
وتیشی، یەکێک لە گرفتە گەورەکانمان نەبونی سەنتەری دەستنیشانکردنی پێشوەختەیە کە دانانی سەنتەرێکی وا تێچووەکەی بەرامبەر چارەسەری چوار نەخۆشە .
یاد نەقشبەندی زیاتر لەسەر گرفتی نەخۆشخانەکەیان وتی ، لە قاوشی مناڵان ٢٥ کارمەند هەیە کە سەرجەمیان خۆبەخشن  و نەبونی کارمەندی دامەزراو یەکێکە لە گرفتە گەورەکانی نەخۆشخانەکە .
کامەران کەریم