پەرلەمانتارێک: ئەمریکا داعش لە سووریا بۆ عێراق دەگوازێتەوە

(0) / / جهان / زایەڵە عێراق داعش سووریا


Feb 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند ئەمریکا ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی داعشی لە وڵاتی سووریاوە گواستۆتەوە بۆ عێراق.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەدر زیادی باسی لە بوونی بەڵگە و زانیاری مەترسیدار کرد لە سەر گواستنەوەی ئەندامانی داعش لە سووریاوە بۆ ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق لە لایەن ئەمریکاوە و پشتڕاست کردنەوەی ئەم یەکە لە لایەن فەرماندە ئەمنییە باڵاکانی وڵاتەوە.
ناوبراو بۆ کەناڵی عەهد، وتی: ڤیدیۆی زۆر لەبەردەستدایە کە هێنانی چەکدارانی داعش بۆ عێراق لە لایەن فڕۆکەکانی ئەمریکاوە دەسەلمێنێت. هێزەکانی ئەمریکا ئەم تیرۆریستانە دەگوازنەوە بۆ ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق.
ئاماژەی بەوەش دا کە وەکوو ئەندامانی کۆمیسیۆنی ئاسایشی پەرلەمانی عێراق تاوتوێ و بەدواداچوون بۆ بەڵگەکان کراوە و وێڕای سەلماندنی ڕاستییەکان، داوا لە بەرپرسانی باڵای ئەمنی کراوە کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەن.
کۆتایی/.