پەرلەمانتارى سەربەخۆ: بافڵ تاڵەبانى ڕایگەیاند لەگەڵ پارتى نەگەیشتونەتە هیچ رێککەوتنێک

(0) / / کردستان / زایەڵە بافڵ تاڵەبانی یەکێتی پارتی


Jun 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عادل روکابى پەرلەمانتارى سەربەخۆ لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، بافڵ تاڵەبانى پێی راگەیاندوون کە لەگەڵ پارتى نەگەیشتونەتە هیچ رێککەوتنێک

عادل روکابی لە چوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا وتى رۆژى سێشەممە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى کۆبوونەتەوە و دەستپێشخەریی پەرلەمانتارانى سەربەخۆیان بۆ چارەسەرى بنبەستى سیاسی رادەستکردووە

وتیشى بافڵ تاڵەبانى جەختیکردەوە کە لەگەڵ پارتى نەگەیشتونەتە هیچ ڕێککەوتنێک، بەڵام کۆبوونەوەکانیان بەردەوامە بۆ گەیشتن بە چارەسەر لەگەڵ بەردەوام بوونى کێشەکان لەسەر پرسەکانى سەرۆککۆمار و هەڵبژاردن و کۆمسیۆن

 روکابی باسى لەوەشکرد، گرێی ئێستا کێشەى ناوماڵى شیعەیە و ئەگەر ئەوە چارەسەر نەکرێت کاریگەرى لەسەر ماڵى کوردیش دەبێت

دەشڵێت، ئەگەر کورد لەناو ماڵى خۆى رێکنەکەوێت چارەسەر ئەوەیە پەنا ببەنە بەر دەنگدانى ئازاد و هەرکەسە و بەکاندیدى خۆى بچێتە کێبڕکێی سەرۆک کۆمارەوە