ڕۆژنامەنوسێک بۆ زایەڵە: دیاردەی میدیای چەواشەكار و هەواڵی درۆیینە و زانیاری ساختە، بوون بەمۆتەكە بەسەر میدیای نوێ

(0) / / گفتگو / زایەڵە میدیا چەواشەکاری چۆمان عوسمان


Jun 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - چۆمان عوسمان  ڕۆژنامەنوس  بە زایەڵەی  ڕاگەیاند،  دیاردەی میدیای چەواشەكار و هەواڵی درۆیینە و زانیاری ساختە، بوون بەمۆتەكە بەسەر میدیای نوێ، هەروەها بوە بە هەرەشە بۆ سەر پیشەو ئازادی كاری رۆژنامەنووسی. ڕوبەڕبونەوەی ئەم دیارەیە تەنها ئەركی رێكخراوەكان یان تەنها دامەزراوەیەك نییە، بەڵكو ئەركی هەمووانە.

وتیشی، مەترسییەكانی ئەم دیاردەیە جۆراوجۆرن و تا دێت هاونیشتیمانییان كەمتر متمانە بە میدیا دەكەن و پێیانوایەڕاستییان پێ ناوترێت. چەواشەكاران، ئەوانەی بوون بە مەكینەی دروستكردنی  زانیاری ناراست مەرامی تایبەتیی دوور لەپرەنسیپەكانی ڕۆژنامەنووسییان هەیە و دەیانەوێت دەنگۆ و واتەوات جێگەی هەواڵ و زانیاری درووست بگرێتەوە.

ڕونیشیکردەوە، پێویستە هەمووان لە چەندین ئاستدا كار لەسەركەمبوونەوە و نەهێشتنی دیاردەی هەواڵی درۆیینە و رۆژنامەوانیی چەواشەكارانە بكرێت.

لەبەر ئەوەی بروام بە میدیای ڕاستەقینە و پیشەیی هەیە، بڕوام وایە ساختە هەواڵ و زانیاری چەواشە هەرەشەن بۆ سەر ئازادی رۆژنامەنوسی و باری دەروونی هاوڵاتیان.

کامەران کەریم