پێدانی ژمارەی تایبەت لە هاتوچۆی سلێمانی دەست پێ دەکاتەوە
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند پێدانی ژمارەی تایبەت بەوشۆفێرانەی کە پسوڵەیان وەرگرتووە دەست پێ دەکاتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندووە:ئەو هاوڵاتییانەی کەواپسوڵەی دوو ملیۆن دیناریان بڕیوە بۆ وەرگرتنی ئەو ژمارانەی کە بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ڕسوماتەکەی دوو ملیۆن دینارە رۆژی یەکشەممە بەرواری ۱۲/٠٦/۲٠۲۲ کاتژمێر ۸:۳٠ خولەک سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بکەن بەمەبەستی ڕاییکردن و تەواوکردنی مامەڵەکانیان.
لەکاتی سەردانکردنی پێویستە سەردانی بەشی یاسا بکرێت بەمەبەستی پڕکردنەوەی بەڵێننامە وە ھەروەھا پێوسیتە بەڵگەنامەی سەلماندی کەسێتی لەگەڵ خۆی بھێنێت وەکو پێناسی باری شارستانی یاخود ڕەگەزنامە و یان کارتی نشتیمانی .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: