بۆمبێک لە باشووری بەغدا هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکاتە ئامانج

(0) / جهان


Feb 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق ڕایگەیاند، بۆمبێکی چێنراو لە باشووری بەغدا بە کاروانێکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش تەقییەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق،بۆمبێک لە سەر ڕێگای کاروانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵتی دژی داعش لە ناوچەی یوسفییەی باشووری بەغدا تەقیوەتەوە.

هێشتا هیچ زانیارییەک لە بارەی زیانەکانی ئەم تەقینەوەیە بڵاو نەکراوەتەوە.

لەم مانگانەی دواییدا، کاروانەکانی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە عێراق هەموو هەفتەیەک کراوەنەتە ئامانجی تەقینەوەی بۆمبی سەر ڕێگا.