ئێران: زیاتر لە پێویست زانیاریمان داوەتە عێراق لەبارەی ئەو شوێنانەی کە لە هەولێر کراونەتە ئامانج

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران مۆساد ئسرائیل


Jun 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئێران لە وەڵام بە وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەى هێرشەکەى هەولێر؛ ڕایگەیاند:  وتی "ئێمە بە دۆستانی خۆمان لە عێراق پێشنیار دەکەین کە سنوورەکان و وڵاتەکەیان لەلایەن کەسانی یاخیەوە لە دژی ئێران بەکار نەهێنرێت". 

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەی خۆیدا، وەڵامی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقى دایەوە لەبارەى "بوونى" بنکەى دەزگاى هەواڵگرى ئیسرائیل (مۆساد) لە هەولێر و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ زیاد لە پێویست زانیارمان داوەتە عێراق لەبارەی ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج. 

خەتیب زادە وەڵامى وتەکانی فوئاد حسێن کە وتبووی ئێران هیچ بەڵگەیەکی لەبارەی ئەو شوێنەی لە 13-3-2022 لە هەولێر کراوەتە ئامانج بەدەستەوە نییە؛ وتی "ئێمە بە دۆستانی خۆمان لە عێراق پێشنیار دەکەین کە سنوورەکان و وڵاتەکەیان لەلایەن کەسانی یاخیەوە لە دژی ئێران بەکار نەهێنرێت."

وتیشى: "زیاتر لە پێویست زانیاریمان داوەتە عێراق لەبارەی ئەو شوێنانەی کە لە هەولێر کراونەتە ئامانج". 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە، ئۆپەراسیۆنەکەیان لە هەولێر بەشێوەیەکی دروست و ورد ئامانجەکەی خۆی پێکاوە.

لەبارەی ئەوەی کە ئەوان "دەستییان هەبووە لە هێرشە درۆنییەکەی 8ـی ئەم مانگەی سەر هەولێر؟" لە وەڵامدا، وتی: "نەو کۆمێنت."