٦٠ملیار دینار بۆ تەواوکردنی رێگای کەلار- دەربەندیخان تەرخان دەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ژەلار دەربەندیخان ڕێگا


Jun 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێ بوون ڕایگەیاند ، لەسەر داواکاری وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن،بەڕێزسەرۆکی حکومەت رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی بڕی (٦٠)ملیار دینار دەربڕی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی رێگای کەلار-دەربەندیخان.

بەفەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە رۆژی ٢٠٢٢/٦/١٢ نوسراوی ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری کردوەو تیایدا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر تەرخانکردنی بڕی (٦٠)ملیار دینار بە مەبەستی جێبەجێکردنی دروستکردنی رێگای کەلار-دەربەندیخان.

ئەوەش دوای هەوڵە بەردەوامەکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن دێت بۆ تەرخانکردنی بودجە بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانەکان و تەواوکردنی دوسایدی نێوان شارەکان.

وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەردەوام جەخت لەسەر زو تەواوکردنی پڕۆژەی رێگای (کەلار- دەربەندیخان) دەکاتەوە، لەو سۆنگەیەوە لەماوەی تەمەنی ئەم کابینەیەدا حەوت جار بەشێوەیەکی مەیدانی ئەم پرۆژەیەو پرۆژەکانی وەزارەتی لە سنورەکە بەسەر کردوەتەوە، لە چۆنێتی بەڕێوەچونی پڕۆژەکانی کۆڵیوەتەوەو بەدواداچونی بۆ کردوە، لەپێناو خزمەتکردن بەهاوڵاتیان و دابینکردنی رێگایەکی سەلامەت بۆیان.

کامەران کەریم