1 / 7
2 / 7
3 / 7
4 / 7
5 / 7
6 / 7
7 / 7

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرمیان تەقەمەنی مین


Jun 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دەزگای گشتی کاروباری مین ڕایگەیاند ،   ئەمڕۆ  بە ئامادەبوونی جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین و  عەلی میران بەڕێوەبەری گشتی کاروباری هونەری  و جەلال جەعفەربەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین/گەرمیان لە پرۆسەیەکی ڕێکخراودا لەگەرمیان-کەلار قۆرەتوو بڕی دوو تەن و نیو تەقەمەنیی پاشماوەی جەنگییان بەسەرکەوتووانە تەقاندەوە و لەناوبرد.

جێگەی ئاماژە بۆ کردنە کۆی ئەم تەقەمەنییانە بریتی بوو لە (٦٢٥) شەش سەد و بیست و پێنج پارچە تەقەمەنیی جۆراوجۆری وەك بۆمبی فڕۆکە و گوللـەهاوەن و گوللـەتۆپ و مینی دژە کەسی و مینی دژە تانك و نارنجۆك کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا لە ناوچە جیاوازەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/گەرمیان دۆزرابوونەوە ئەمرۆش لە پرۆسەیەکی تەقاندنەوەدا سەرجەمی  لەناوبران

جێگەی ئاماژەیە  دەزگای گشتی کاروباری مین لە ڕێگەی تیمەکانیەوە رۆژانەبەردەوامە لە لەناوبردن وپوچەڵکردنەوەی سەرجەم  ئەو مین و تەقەمەنیە نەتەقاوانەی بوونەتە مەترسی لەسەر گیانی هاوڵاتیان .

کامەران کەریم