ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگەی کەلار - کفری وەرگەڕا و دوو برینداری لێکەوتەوە
/
کردستان
/
زایەڵە
ئۆنۆمبێل
کەلار
کفری
زایەڵە - هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگەی کەلار - کفری ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا وەرگەڕا و کوڕ و باوکێک برینداربون
بەیانی ئەمڕۆ لەنزیک گوندی "وەلی هەییەر" لەسەر ڕێگای کەلار کفری بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا کرۆلا کوڕ و باوکێک بریندار بون کە لەدایک بوی ساڵی (٢٠١٨ )( ١٩٩٣).
ئۆتۆمبێلەکە بەئارستەی قەزای کفری ڕۆشتوە لە نزیک گوندی وەلی هەییەر کۆنترۆڵی لەدەست داوە و وەرگەڕاوە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستی پێکردوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: