بابەتی چوونی هێزی نایاسایی بۆناو گوێڕ ناڕاستە

(0) / / کردستان / زایەڵە جوان یونس پێشمەرگە گوێر


Jun 14, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بابەتی چوونی هێزی نایاسایی بۆناو گوێڕ ناڕاستە و "هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نییە و پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات." 

جوان یونس ڕۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان لە کورتە ڕوونکردنەوەیەکدا (14ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، "بەدواداچونمان کردووە لەسەر ئەو دەنگۆیەی کە گوایە هێزی نایاسایی چونەتە ناو گوێڕەوە،لێرەوە بە ئێوەی بەڕێز ڕادەگەیەنین ئەو بابەتە هیچ ئەصڵ و ئەساسی نییە و پێویست بە دڵەراوکێ ناکا". 

دەشڵێت، پێشمەرگە لە هەرشوێنێك بێت، دڵنیا بن هیچ چەکدارێك ناتوانێت ئارامی ئەو ناوچەیە بشێوێنێت."