سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق: كه‌سانێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن توندوتیژی و ئاژاوه‌گێڕی دروستبكه‌ن
(0) /
زایەڵە - مستەفا کازمى ڕایدەگەیەنێت، "ده‌بێت هێزه سیاسییه‌كان به‌رپرسیارێتی خۆیان به‌رامبه‌ر به گه‌ل و نیشتمان له ئه‌ستۆ بگرن، به‌و پێیه‌ی حكومه‌ت ڕوبه‌ڕوی سه‌ختترین بارودۆخ بوه‌ته‌وه"، دەشڵێت: پێویسته هه‌مو لایه‌ك ئارام و ژیر و عه‌قڵانی بێت، به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق و عێراقییه‌كان بخه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌ته‌كانه‌وه.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕاگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوەکرد، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مسته‌فا كازمی له‌میانه‌ی دانیشتنی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاندوه، "وڵات به‌رگه‌ی زیاتر ئاڵۆزبونی دۆخه‌كه ناگرێت، حكومه‌تیش به هه‌مو هه‌وڵه‌كانی كارده‌كات و پێویستی به بودجه و سه‌قامگیری هه‌یه بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیركردنی بارودۆخی ژیانی هاوڵاتیان".
دەشڵێت: "ده‌بێت بیر له ئێستا و داهاتومان بكه‌ینه‌وه، فێربین له‌وه‌ی له ساڵانی ڕابردودا ڕویانداوه، به هه‌مو وزه‌كانمانه‌وه كار بكه‌ین له پێناو داهاتوی نه‌وه‌كانماندا، كه‌وتنی شاری موسڵیش به ده‌ستی چه‌كدارانی داعش لێمان ده‌خوازێت بیربكه‌ینه‌وه له‌و هۆكارانه‌ی كه بونه‌ته هۆی ئه‌م كاره، بۆئه‌وه‌ی دور بكه‌وینه‌وه له‌وه‌ی كه هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕویدا".
ئەەشى خستەڕو، "ئاسایش به هه‌وڵ و قوربانیدانی هێزه ئه‌منییه‌كانمان كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت، به هه‌مو جۆره‌كانیه‌وه، سنوره‌كانیش زۆر پارێزراون، من ڕۆژانه سه‌رپه‌رشتی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌م، به‌و پێیه‌ی هێزه‌كانمان ئاماده‌ن و ئاماده‌ن بۆ به‌رگریكردن له عێراق".
دەشڵێت: "ده‌ستخۆشی و سوپاسی خودای گه‌وره ده‌كه‌ین بۆ نیعمه‌تی بونی مه‌رجه‌عی باڵای ئاینی و حیكمه‌تی و هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ی".
باسى لەوەشکردوە، "ناچمه ناو بابه‌ته سیاسیه‌كانه‌وه، ده‌بێت هێزه سیاسییه‌كان به‌رپرسیارێتی خۆیان به‌رامبه‌ر به گه‌ل و نیشتمان له ئه‌ستۆ بگرن، به‌و پێیه‌ی حكومه‌ت ڕوبه‌ڕوی سه‌ختترین بارودۆخ بوه‌ته‌وه و توانیویه‌تی له‌ڕێگه‌ی ڕێوشوێنی سه‌خت و گرنگه‌وه زاڵ بێت به‌سه‌ریاندا و سه‌ركه‌وتنیشی سه‌لماندوه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هۆشداریدا، "كه‌سانێك هه‌ن له‌ڕێگه‌ی سۆشیال میدیاوه هه‌وڵ ده‌ده‌ن توندوتیژی و ئاژاوه‌گێڕی دروستبكه‌ن، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی قبوڵكردن نییه، هه‌ر كه‌سێك كارێكی له‌و شێوه‌یه بكات، لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داواشی له هه‌مولایه‌ك كرد كه هه‌ڵنه‌خڵه‌تێن و نه‌خزێندرێنه ناو بانگه‌شه‌كانی توندوتیژی و ئاژاوه‌كانه‌وه و باسی له‌وه‌كرد، پێویسته هه‌مو لایه‌ك ئارام و ژیر و عه‌قڵانی بێت، به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق و عێراقییه‌كان بخه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌ته‌كانه‌وه.
تێبينيێك بنێرە: