سالار مەحمود بۆ زایەڵە: گرنگە چۆن یەکێتی داخوازیەکانی کوردستان لە حکومەتی عێراق جێدەکاتەوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە یەکێتی کوردستان پارتی سالار مەحمود


Jun 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند پێویستەلە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، یەکێتی و پارتی و لایەنە کوردیەکان مەرج بەسەر لایەنی عەرەبیەوە دابنێن نەک مەرج لەسەر یەکتری.
سالار مەحمود ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، دوای کشانەوەی سەدریەکان لەپەرلەمان دۆخی سیاسی پێی نایە قۆناغێکی نوێ. ھاوپەیمانی سێ قۆڵی ھەڵوەشایەوە کە پارتی بەشێک بوولەوھاوپەیمانێتیە. تۆپ لە ساحەی ڕەوتی ھەماھەنگی و یەکێتیە.
ڕاشیگەیاند: گرنگ ئەوەیە یەکێتی چۆن دەتوانێ داخوازیەکانی کوردستان لە پێکھێنانی حکومەتی تازە جێ بکاتەوە. گرنگە پارتیش یارمەتیدەر بێ و بچێتە ئەو ھاوپەیمانیە نوێیە و یەکێتی و پارتی و لایەنە کوردیەکان مەرج بەسەر لایەنی عەرەبیەوە دابنێن نەک مەرج لەسەر یەکتری.
ئاماژەی بەوەش دا؛ دەرفەتێکی نوێیە بۆ کورد بە پرۆژەیەکی ھاوبەشەوە بچێتە حکومەتی ئایندە و بەشداری بکات بە مەرجی سەلماندنی پشکی کورد لە بودجەی گشتی و جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ و سڕینەوەی ئاسەواری تەعریبی کۆن و نوێ کە ئێستاش ئەنجام دەدرێت. بەرژەوەندی ھەرێم و خەڵکەکەی گرنگە.
وتیشی، دیپلۆماسیەتی یەکێتی سەرکەوتووتر بوو لە پارتی لە بەغدا. گرنگە ھەموو لایەنە کوردیەکان کار بکەن لە دەوری پرۆژەیەکی ھاوبەش پێک بێن و ستراتیژێکی نوێ دابڕێژن و پێگەی لاوازی ئێستای ھەرێم بەھێز بکەنەوە.  خەڵک ماندو بوەو بێ ھیوا بوە لە پرۆسەی سیاسی لە عیراق و کوردستانیش. بەکارو پرۆژەی ھاوبەش ھیوا زیندو بکرێتەوەو رێکەوتنی نوێ و سودبەخش لەپێناو بەھێزکردنی پێگەی کوردستان بکرێت.
ڕونیشیکردەوە، سەدریەکان بەرنامەی ھەمواری دەستوریان ھەبوو کە فیدراڵی ھەڵبوەشێننەوە بەشێک لەلایەنەکانی ناو تەیاری تەنسیقیش ھەمان مەیلیان ھەیە، خواستی زیندوکردنەوەی مەرکەزیەت بۆ حوکمڕانی عیراق ئەمە لەبەرژەوەندی کوردستان نیەو نابێ رێگەی پێ بدرێت.
سازدانی چاوپێکەوتن- کامەران  کەریم