باج و ڕسومات لەسەر هاوردەکردنی بەنزین هەڵدەگیرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە باج ڕسومات


Jun 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - حکوومەت بەشێکی زۆری رسومات و باجەكان لەسەر هاوردەكردنی بەنزین هەڵدەگرێ و بەنزین هەرزان دەبێ.

فەرمانگەی میدیاو زیانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاوی کردەوە ،  لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێکی زۆری رسومات و باجەكان لەسەر هاوردەكردنی بەنزین هەڵدەگرێت و كار ئاسانی پێشكەش بەهەموو كۆمپانیاكان دەكات بۆ  هێنانی بەنزین بەمەرجێك كاریگەریی  لەسەر كوالێتی  بەنزین و تەندروستی هاوڵاتیان نەبێت و لەگەڵ رێنماییەكانی پاراستنی ژینگەدا بگونجێت.

هاووڵاتیانیش دڵنیا دەكەینەوە لەماوەیەكی كورتدا كۆنترۆڵی نرخەكان دەكەین .

ئامادەکردنی-کامەران کەریم