قائیمقامیه‌تی سلێمانی ریستۆرانتی سایه‌ گوڵ داده‌خات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سایە سلێمانی


Jun 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی سلێمانی  ڕایگەیاند،  به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی ورێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ریستۆرانتی سایه‌گوڵ (1) له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار داده‌خات.

له‌راپۆرتی لیژنه‌ی ریستۆرانت و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا هاتوه‌؛ به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ریستۆرانتی سایه‌گوڵ داده‌خات و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.

لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنەهاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

کامەران کەریم