خاوەنی موەلیدەیەک نەشتەرگەریی جوانكاری بۆ خەڵک دەکات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە جوانکاری


Jun 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایلە - نەقیبی سەندیکای پزیشکانی عێراق دەڵێت، خاوەنی موەلیدەیان ئاشکراکردووەنەشتەرگەریی جوانکاریی بۆ خەڵک کردووە  .

جاسم عەزاوی نەقیبی سەندیکای پزیشکانی عێراق، لە دیدارێکی میدیای فەرمیی عێراق-دا ڕایگەیاند، پەرستیار و برین پێچ لە وڵاتانی ترەوەهاتوونەتە عێراق و ناسنامەی پزیشکیان پێدراوە و مۆڵەتی کاری پزیشکییان وەرگرتووە.

وتیشی، ئەو برینپێچ و پەرستیارانە نۆرینگەیان هەیە و وەک پزیشک کاردەکەن و نەشتەرگەریی ئەنجامدەدەن.

بەشێكیشیان لەژێر دەستی پزیشكانی بێتوانا و ناشایستەدا كاردەكەن.

نەقیبی سەندیکای پزیشکانی عێراق ئاشکرایکرد، کەسێک کە خاوەنی موەلیدەیە، سەنتەری جوانکاریی کردووەتەوە و نەشتەرگەریی جوانکاریی ئەنجامدەدات.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم