قائیمقامییەتی قەزای دوکان: ئەو بەشە بەنزینەی هاتۆتە سنورەکەمان کوالێتی باش نەبووە

(0) / / کردستان / زایەڵە بەنزینخانە بەنزین کوالێتی دوکان


Jun 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی  دوکان  ڕایگەیاند؛ ئەو بەشە بەنزینەی هاتۆتە سنورەکەمان کوالێتی باش نەبووە و دڵنیای دەدەینە شۆفێرانی بەڕێز لێپێچینەوە لەو کەس و لایەنە دەکرێت کە بوونەتە هۆکاری خراپی کوالێتی ئەو بەشە بەنزینە.
قایمقامیەتی  دوکان  ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ چەند لاپەڕەیەکی فەیسبووک، وە ژمارەیەک شۆفێر نیگەرانیان پێڕاگەیاندین لەبارەی خراپی ئەو بەشە بەنزینەی ئەمڕۆ لە سنوری دوکان دابەشکرا . دەست بەجێ لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامییەت نمونەیان لە بەنزینەکە وەرگرت بەمەبەستی پشکنین و هەمان کات بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانیمان ئاگادار کردەوە لە خراپی کوالێتی ئەو بەشە بەنزینەو لێکۆڵینەوەیان دەست پێکرد .
ڕونیشیکراوەتەوە، سەرەنجام دەرکەوت ئەو بەشە بەنزینەی هاتۆتە سنورەکەمان کوالێتی باش نەبووە و دڵنیای دەدەینە شۆفێرانی بەڕێزلێپێچینەوە لەو کەس و لایەنە دەکرێت کە بوونەتە هۆکاری خراپی کوالێتی ئەو بەشە بەنزینە و جارێکی تر حاڵەتێکی لەم جۆرە دوبارە نابێتەوە .
ئامادەکردنی - کامەران کەریم