وەزیری دارایی عێراق: ناردنى 200 ملیارەکە بۆ هەرێم بەردەوام نابێت

(0) / / عراق / زایەڵە عەلی عەلاوی ٢٠٠ ملیار بەدجە


Jun 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە رایگەیاند ،ئەو بڕە پارانەی لە چوارچێوەی خەرجکرنی 12%ى بودجە بۆهەرێمی کوردستان نێردراوە لە چەند مانگی رابردودا، لەسەر بنەمای ئەوە بوە کە هەرێمی کوردستان، پابەند بێت بە ناردنی داهاتە نەوتییەکان بۆ حکومەتی فیدراڵی.

هەرێمی کوردستان پابەند نەبوە بە نادرنی داهاتەکانی،بۆیە ناردنی بڕی 200 ملیارە مانگانەکە بۆهەرێم بەردەوامنابێت، ئەگەرداهاتە نەوتییەکان رادەست نەکات.

گەرچی بە رونی وتویانە ئەو نەوتە هی هەرێمی کوردستانە، بەڵام لەسەر بنەمای شیکردنەوە و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی،هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان،نایاساییە ‌وحکومەتی هەرێم مافی ئەوەی نییە بەو شێوەیە مامەڵەی پێوە بکات.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم