پرد و كەند و ڕێڕەوەكانی ئاوەڕۆی سرووشتی لە سەركارێز و بێریات و عەزە بەسەر كرانەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە شارەوانی ئاوەڕۆ


Jun 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەیی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند،   ئەمڕۆ  ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاوەڕۆ سرووشتی و كەند و پردی نێوان هەردوو گوندی بێریات و عەزەی لە نزیك سنووری سەركارێز بەسەركردەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت كە لە كاتی لافاوەكەدا ئەو پردە بەهۆی بچووكی كونەكانییەوە گرفتی بۆ دروست بوو، بەهۆی ئەوەی ئاوەڕۆی بەشێكی شاری هەولێر بەو پردەدا دەڕوات و لەچاو پردەكانی دیكەدا ژمارەی كونەكانی كەمترن.لەمیانەی سەردانەكەیدا كە عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و جێگرەكەی یاوەری وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاربوون، لە نزیكەوە بەدواداچوونی بۆ ڕێڕەوە سرووشتییەكانی ئاوەڕۆ و چۆنیەتی نۆژەنكردنەوەی پردەكە كرد، بەشێوەیەك لە كاتی باراندا هیچ مەترسییەكی كۆبوونەوەی ئاوی لێ ڕوونەدات.

شایەنی بیرهێنانەوەیە لە سەروەختی لافاوەكەدا، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەشێوەیەكی مەیدانی ڕۆژانە بە بەردەوامی بەدواداچوونی بۆ پرد و ڕێڕەوە سرووشتییەكانی ئاوەڕۆی سەركارێز و گردجووتیار و قوشتەپە و ئەو شوێنانەی دەكرد كە مەترسیی ڕوودانی لافاویان هەبوو، ئەمڕۆش جارێكی تر وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی ڕێڕەوە سرووشتییەكانی ئاوەڕۆی ئەو سنوورەی كردەوە.

ئامادەکردنی - کامەران کەریم