مەسعود بارزانی: ئەگەر بەغدا ئیرادەی رێککەوتنی هەبێت، با دەستوور حەکەم بێت لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا

(0) / / کردستان / زایەڵە مەسعود بارزانی شۆڕشی بارزانی بەهرام وەلەدبەیگی تاران


Jun 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مەسعود بارزانی، لە رێوڕەسمی ناساندنی زنجیرەیەک کتێبی پڕۆژەی دۆکیۆمێنتاری شۆڕشەکانی بارزان لە هەولێر وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند "شەڕ خراپترین شتە، نابێ بیر لە شەڕ بکرێتەوە، بەڵام لە شەڕ خراپتر تەسلیم بوونە، ئێمە تەسلیم نابین".

لەبارەی دۆخی عێراق و پەیوەندیییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، مەسعود بارزانی گوتی: "ئەگەر بەغدا جدی بێ و ئیرادەی رێککەوتن هەبێت، با دەستوور حەکەم بێت لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بۆ ئەوەی هەموو کێشەکان چارەسەر بکرێن، بەڵام دەستوور بەلاوە بنێنن و بە میزاجی بڕیاری نایاسایی بدەن، ئەو مافەی دەستوور بە خەڵکی کوردستانی داوە لێی بستێنەوە ئەمە قابیلی قبووڵ نییە. جارێکی دیکە تەئکید دەکەمەوە ئەو کێشانەی هەن بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن، ئەگەر هەندێک کەس هەبن بیر لە هێز و چەک بکەنەوە، خەڵکی لەوان بەهێزتر و بە ئیمکانیەتتر خۆیان تاقیکردووەتەوە، ئەمە 100 ساڵە چیان دەستکەوتووە جگە لە ماڵوێرانی، لەمەودواش لەوە باشتر نابێت، شەڕ خراپترین شتە، نابێ بیر لە شەڕ بکرێتەوە، بەڵام لە شەڕ خراپتر تەسلیم بوونە، ئێمە تەسلیم نابین".